.

.

‎ سۆرانی

بیست چوارەمین چالاکی حوسەین چەلەبی بۆ شیعر و چیرۆک.

 یەکێتی خوێندکارانی کوردستان یەخەکە، لە ساڵی ١٩٩٣ەوە  وەکو نەریتێک  هەموو سالێک چالاکی حوسێن چەلەبی  بەرێوە دەبەین.
ئەمساڵ وەرگرتنی بەرهەمەکان لە ٢٠ی مانگی گوڵانەوە  دەست پێدەکات تا رۆژی ٣١ی ئابی ٢٠١٦  کۆتایی پێدێت. 
بەرهەمەکانیش بریتین لە شیعر و چیرۆک بە زمانی کوردی، زارەوەکانی: کرمانجی، کرمانجکی وسۆرانی ، بە زمانەکانی تورکی و ئەڵمانی. 
چالاکیەکەی ئەمساڵیش وەکو ساڵانی پێشووتر، لە دوو بەش پێکدێت: 
بەشی یەکەم بریتیە لە پرۆسەی نێوان ٢٠ی مانگی گوڵان و ٣١ی مانگی ئابدا کە پێشوازی لە بەرهەمەکان دەکرێت. 
ئەو بەرهەمانەی کە دەگەنە ناونیشانی پۆستی  یان ئیمێڵی دەستنیشانکراو، لەلایەن ئەندامانی دەستەی  داوەرییەوە هەڵدەسەنگێندرێن کە بۆ هەر زمان و زاراوەیەک دەست نیشان کراون.
بەشی دووەم  بەشی کۆتاییە کە  خەڵات بە سەر  خاوەنی بەرهەمە براوەکاندا لە مەراسیمێكی جەماوەریدا دابەش دەکرێت. مەراسیمەکە رۆژی ١٥ی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە شاری کاسەلی ئەڵمانیا بەرێوە دەچێت.
یادکردنەوەی حوسێن چەلەبی.....
هاوڕێمان حوسێن چەلەبی ساڵی ١٩٩٢ لە نێو ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستاندا شەهید بوو. لە کەسایەتی رێبەری فەخری یەکتیەکەمان حوسێن چەلەبی دا ، بە رێزداریەوە هەموو ئەو  کەسە خۆڕاگرانەی لە کوردستان  یان لە هەر شوینێکی دیکەی جیهان شەهید کراون، بە بیریان دێنینەوە. بە تایبەتی لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا کە  گەلانی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین بە قۆناغێکی گۆرانکاری گەورەدا گوزەر دەکەن، یادکردنەوەی ئەو کەسە نمونەییانە  کە رەنجێکی زۆریان  لە  تێکۆشانی ئازادی گەلاندا داوە و لەو پیناوەشدا گیانیان بەخت کردووە، خاوەنی گرنگیەکی گەورەن. ئێمە وەکو لاوانی کورد و سەرجەم گەنجانی سۆسیالیست و دیمۆکرات،پابەندی رێبازی تێکۆشانیان لە پێناو مرۆڤایەتیدا دەبین و هەروەها پابەندی ئەو نرخە گەردوونیانەش دەبین کە خوڵقاندوویانە.
 لێکۆلەرانی ئازادی، لە دژی کوێلایەتی، دیکتاتۆری و نژادپەرستی بەرخۆدانێکی سروشتیان ئەنجام داوە و تا ئێستاش درێژەی هەیە.
خەونی ئازادی کە هێشتا  رووناکی بە ژیانمان دەبەخشێت، کاروانی ئازادی مرۆڤایەتی، تێکۆشانی شۆرشی گەلی کورد،  دیدگا گەردوونیەکانیان کە خوڵقاندوویانە، رەواییبوونیان  دەگێڕنەوە......
   " لە هەر شوێنێک بێدادی هەبێت، ئێمە لەوێ خۆڕاگری دەکەین "
گوشارو چەوسانەوە و بێدادی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ، لە بیری هەموو کەسێکدا ماوە. بەڵام هەمیشە تێکۆشانی ئەو مرۆڤە خۆڕاگرانەش هەیە کە بە ورەیەکی بەرزەوە لە پێناو ئازادیدا تێکۆشاون.
.بیر و بڕوایی ئەو کەسانەی کە تا ئەمرۆش  لە پێناو ئازادیدا درێژە بە تێکۆشان دەدەن، رێگا بۆ مۆدێلە ئەلتەرناتیڤەکانی کۆمەڵایەتی تەخت دەکەن.  بزووتنەوەی ئازادی کوردان ، کە لە تێکۆشانی حوسێن چەلەبیدا بەدەر دەکەوێت، لە چوارچێوەی تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنالیدا درێژە پێدەدرێت.
لە باکور خۆبەرێوەبردن....
بەرخۆدانی ئازادی کوردان لەم دواییانەدا  تەنیا لەچوارچێوەی قەدەغەی دەرەوە و پەڵامارەکاندا باسیان لێوە کرا.
ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە  کە بە باشی درک بە کارەکتەرە ئەرێنیەکەی بەرخۆدانی باکوری کوردستان نەکرێت. هۆی گوشارەکانی  دەوڵەتی تورک لە سەر گەلی کورد چییە گەلۆ؟
وڵامەکەی ئاشکرایە ، ئەویش هەنگاوهەڵهێنانە بەرەو خۆبەرێوەبەری. ئەردۆغان  بیر  دەکاتەوە کە ئەو نرخانەی لێیان دەترسێت، تەنیا لە رۆژاوای کوردستان پێک دێن. بەڵام لە باکوری کوردستانیش  ئایدلۆژیای رێبەر ئاپۆ رۆژ بە دوای رۆژ شێوە دەگرێت، ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتی، رزگاکردنی ژن و نرخە بنەڕەتیەکانی  دیمۆکراتی، ئیدی  جێگیر دەبن. هەرچەندە  غەمباریش بین بۆ شەهیدەکان ، پێویست بەوە ناکات 
دەستبەرداری رۆح و جۆشە شۆرشگێریەکە بین  کە باوەش بۆ ئاییندە دەکاتەوە. خۆسەری و خۆبەرێوەبردن ناسنامەی بەرخۆدانی کولتوریمانە و بناغەیەکی لەبار فەراهەم دەکات. 
ئێمەش لەو بڕواییە داین کە ئەو کەسانەی بەرهەمەکانیان بۆمان  دەنێرن، رۆحی بەرخۆدانی باکوری کوردستان   تیایاندا بەرجەستە بکرێت و رەنگ بداتەوە.
بڕوایەکەت دەرببڕە........
با پرۆژەی بەرێوەبەرایەتی شۆرشگێری، بۆ خۆمان  بکەین بە بنەما .......شۆرشەکەمان تێکۆشانێكە  بۆ دەستەبەرکردنی جیهانێکی باشتر.
با ئێمەش بە چالاکی وێژەییەوە دەنگی خۆمان بخەینە پاڵ ئەو  شۆرەشەوە..... 

مەرجەکانی بەشداریکردن لە چالاکی حوسێن چەلەبی دا:
بەرهەمەکان بە زمانی کوردی  زاراوەکانی ( کورمانجی، کرمانجکی، سۆرانی)و هەر دوو زمانی ئەڵمانی و تورکی.
پێویستە ئەو بەرهەمانەی کە رەوانە دەکرێن لە هیچ شوێنێکی تردا بڵاو نەکرابنەوە.
لە بواری شیعردا  هەرە زیاد  بە دوو بەرهەم  و لە بواری چیرۆکیشدا تەنیا بە یەک بەرهەم  دەتوانرێت بەشداری چالاکیەکە بکرێت.
پێویستە ئەو کەسانەی کە بەشداری لە چالاکیەکەدا دەکەن نامەی خۆناساندنیان  و ناونیشانی خۆیان  و بەرهەم/بەرهەمەکانی خۆیان تا رۆژی ٣١/٠٨/٢٠١٦ بۆمان بنێرن. ئەو کەسانەی کە دەرفەتیان هەیە باشترە  کە بەرهەمەکانیان بۆ  ئیمێلەکەمان بنێرن.
خەڵاتی تایبەتی ئەمساڵی دەستەی داوری دەدرێتە نووسەر  مەحمود ئۆندەر....
ئەندامانی دەستەی داوەری بەرهەمەکان:

بەشی شیعری کرمانجی: ئیکرام بالەکانی، ئایسەل ئاڤێستا ئایدن، یەکۆ ئاردل.
بەشی چیرۆکی کرمانجی: فێرگین مەلیک ئایکۆچ، فەڤزی ئۆزمەن، عەلی حوسەین کەریم.
بەشی شیعر و چیرۆکی کرمانجکی: لەرزان ژاندل، ئاکمان گەدک، زانا ئازادی.
بەشی شیعر و چیرۆکی سۆرانی: پێشڕەو سەید بەرزنجی، نەجیبە قەڕەداغی، دلێر ئاکرەیی.
بەشی شیعر و چیرۆکی ئەڵمانی: ئەمەل ئەنگنتەپە، دکتۆر لۆقمان تورگوت.
بەشی شیعری تورکی: زەینەل گویل، ئۆزلەم ئایدن گویزەل، چەتین ئۆرەنەر.
بەشی چیرۆکی تورکی: دەنیز بالگن، گونویل کایا، عەلی ماهر ئابدک.
دەتوانن بەرهەمەکانتان بە رێگای ناونیشانی پۆستی یان بە ئیمێلی خوارەوە بۆمان رەوانە بکەن:

Kurdisches Institut für Wissenschaft
(Calekiya Wêjeyî ya Huseyin Celebi)
Postfach 21 06
58021 Hagen/Deutschland

E-Mail:huseyin-celebi@yxkonline.de
TWITTER: @huseyincelebi91
BLOG: huseyin-celebi.blogspot.de